وێنە.. هەودا ئەحمەد بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێش بینەرەکانی بەسەردەکاتەوە

خانمە پێشكەشكاری ناسراو هەودا ئەحمەد چەند وێنەیەکی زۆر جیاوازی خۆی بە جلی کوردی بڵاوکردەوەو جەژنە پیرۆزە دەکات.
 
لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە  بە جلی کوردییەوە زۆر شۆخ دەرکەوتووەو جەژنە پیرۆزە لە هەوادارەکانی دەکات و فانەکانی سەرسامکردووە. 

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.

PM:05:01:31/07/2020