پێش نیوەڕۆی ئهمڕۆ شەممە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز له قهزای خانەقین و کفری ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ١١:٣٧ دەقیقەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە بە دووری ٣٢ كم لە خانەقین و ٣٦ كم لە كفری بە قوڵایی ١٠ كم ڕوویدا، بەڵام هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە".
کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە" چەقی بوومەلەرزەکە شاری کرماشان بووە".