بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی رەوشی نەخۆشخانەی رزگاری لەشاری هەولێر تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا روونكردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" بە هیچ شێوەیەك ئەم کێشە بوونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی".
دەقی راگەیەندراوەكەی تەندروستی هەولێر:
بەداخەوە دەبینین دووبارە بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهەڵەباسی لێوەدەکرێت. هەموو لایەك دڵنیادەکەینەوە بە هیچ شێوەیەك ئەم کێشەیە بوونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی.
هیوادارین هەموولایەك پابەندی ڕێنماییەکان بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێ