لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوەكەیان، لە ماوەی مانگی تەمموزی ٢٠٢٠دا، فەرمانی سێدارەی لانیکەم ١٠ هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، کەرەج، سنە، نەغەدە و ئورمیە جێبەجێکراوە".
ئاماژەی بەوەشكردوە: لە کۆی ئەو ١٠ کەسە کە لە سێدارەدراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، دو کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی وهەشت کەس بە تۆمەتی کوشتنی بەمەبەست دەستگیركراون و دواتر حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو رێكخراوە، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیان کە حەوت حاڵەت بووە، لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە، دوو کەس لە کرماشان و کەسێکیش لە پارێزگاری سنە لەسێدارەدراون.