وەزارەتی گواستنەوە راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بڵاوكردەوە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بڵاوكردەوە و دەڵێت" فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی گەشتیاران کرانەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەکردووە" بەگوێرەی بڕیارو رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١-٨-٢٠٢٠، هەردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا کرانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان بە هاتن و چونەوە ئەنجامدەدرێن". 

ڕاشیگەیاندووە" كە گەشتیاران بەوانەی دێن و ئەوانەی دەڕۆنەوە، پێویستە پشکنینی کۆرۆنا (PCR)یان ئەنجامدابێت و پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لەناو فڕۆکەخانە و لە گەشتەکانیاندا".

 

بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٦-٣-٢٠٢٠وە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ گەشتیاران راگیرابو، تەنها رێگا بە گەشتەکانی کارگۆو فریاگوزاری و  سەربازی و گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردبوو دەدرا.



PM:04:41:01/08/2020