کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

ئەمڕۆ شەممە ١ی ئابی ٢٠٢٠ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەیی کازمی دیاریکردووە

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" بەرەچاوکردنی وتارەکەی شەوی رابردووی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پشتیوانی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئامادەن لەو وادەیەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکردوە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبەرن".

 

ڕاشیگەیاندوە" بە پێشمەرجی دەرچواندنی یاسای هەڵبژاردنەکان و بازنەی هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە لە ماوەیەکی کورتدا، هەموارکردنەوەی یاسای فیدڕاڵی کە لە ئێستادا کێشەی نیسابی هەیە بۆ پەسەندکردنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان".

 

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێرا داوا دەکات کە بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان هەڵبژاردن لە ماوەیەکی کەمدا بۆ کۆمسیۆن خەرج بکرێت. 

 

ئەوەش هاتووە: بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئێستادا داوای کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن، هاوکات داوایان لە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوەکان کردووە هاکاریان بکەن لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە بەگوێرەی دەستوور ئەوان لایەنی جێبەجێکاری پڕۆسەکەن.



PM:05:48:01/08/2020