تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای بڵاوکردەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە سنووری سلێمانی تەنها ١٠١ نەخۆش ماون و ئەمڕۆش یەك نەخۆش بە كۆرۆنا گیانی لە دەست داوە".

 

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، سێ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

 

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لە ئێستادا تەنها ١٠١ توشبوو لەسەرجەم ناوەندەکانی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا لە سڵێمانی ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش ٢٤ توشبوو لە بەشی چاودێری ورد هێڵراونەتەوە، بەڵام هیچکامیان ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان بۆ دانەنراوە.

 

هاوکات ئەمڕۆ هەشت توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و یەك توشبوش گیانی لەدەستداوە.

 

 

 
 


PM:06:01:01/08/2020