بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ زیاتر لە ١١ ملیۆن و ٢١٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکی ١٧ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٦٨٤ هەزار توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو نزیکی ژمارەیەش ١١ ملیۆن و ٢١٨ هەزار توشبووش چاکبوونەتەوە.
هاوکات تا ئێستا ویلایەتە یەكگرتوەكان لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین توشبوی بە كۆرۆنای تێدایە كە ژمارەیان دەگاتە نزیگەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی، ١٥٦ هەزار و ٧٥٢ توشبووی ئەو وڵاتەش بەوهۆیەوە گیانیان سپاردوە، لە بەرامبەریشدا دوو ملیۆن و ٣٢٧ هەزار و ٧٩١ توشبوو چاكبونەتەوە.