حكومەتی هەرێم یەك ملیار دیناری بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانكرد

بەفەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر دابین كرا.

 

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم هێمای بۆ ئەوەش كردوە، كە ئەو پارەیەی تەرخانكراوە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئامارەكانی كۆرۆنا لە شاری هەولێر روو لە هەڵكشانە و تا ئێٍستا چەند جارێكیش كەسوكاری نەخۆشەكانی نەخۆشخانەی رزگاری رایانگەیاندووە" كە ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەدا نەماوە بەڵام هەردوو جارەكە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و نەخۆشخانەكە رەتیدەكەنەوە كێشەی كەمی ئۆكسجین هەبێت". 

 
 


PM:07:50:01/08/2020