دوو تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

وەک یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان شەوی ڕابردوو دوو تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک گیانیان لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك لە راگەیەندراوێكدا گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی كۆرۆنای لە نەخۆشخانەی گوڵان لە قەزای ئاكرێ راگەیاندووە و دەڵێت" بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو نەخۆش لە تەمەنی (٦٠-٦٦) ساڵیدا لە نەخۆشخانەی گوڵان گیانیان لە دەستداوە".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی دهۆک لەبارەی تووشبووەکان دەڵێت" یەكێك لە تووشبووەكان پاسەوان و ئەوەی دیكەش كاسبكار بووە، رۆژی شەممە ١ی ئاب دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و نموونەیان لێوەرگیراوە، پێش دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكان گیانیان لەدەستداوە".

 
 


AM:08:47:02/08/2020