تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ١٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو ١١ ملیۆن كەس.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٧١٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٦٨٨ هەزارو ٩٨٢ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١١ ملیۆن و ٣٣٤ هەزار و ٧٩٢ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٧٦٤ هەزار و ٥٢٢ كەس و ١٥٧ هەزار و ٩٠١ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.