نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت لە بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ لە بازاڕی بۆرسە نرخی نه‌وتی خاو و برێنت ڕێژەیەک به‌رزبوونەوەیان به‌خۆیه‌وه‌ بینی و لە سەرو ٤٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت. 
 
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٣ دۆلارو ٦٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٠ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. 

 

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێکەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.



PM:12:34:02/08/2020