لیندسی گراهان سیناتۆری سه‌ر به كۆمارییه‌كان و كه‌سێكی نزیك له دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی رۆژی 30ی تهمموز له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی به‌ئاماده‌بوونی مایكل پۆمبیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه باسی له‌و گرێبهستهكرد كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی كردویانه بۆ وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی فورات.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێواره‌ی 1ی ئاب -ی سی ئێن ئێن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنگتۆن دانپێدانانه به ئیداره‌ی خۆرئاوا و پارێزگاری لێیان و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به یه‌كجاری.
به‌پێی راپۆرته تهلهفیزیۆنییهكهی سی ئێن ئێن ئه‌و رێكه‌وتنه كه مه‌زلوم عه‌بدی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییه كردویه‌تی بۆ هه‌نارده‌كردنی 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا.
مایكل پۆمبیۆ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسدا وتویه‌تی: "پشتیوانی ئیداره‌ی خۆرئاوا ئه‌ركێكی پێویسته". وتیشی: "رێكه‌وتنه‌كه كاتی زیاتریشی ئه‌وێت، هه‌رچه‌نده ئێستا له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردندایه".
به‌پێی سی ئێن ئێن ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه رێكه‌وتنه‌كه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆمپانیای ده‌لتا كریسنت ئینرجی-یه.
به‌پێی راپۆرته تهلهفیزیۆنییهكه گراهام رۆڵی هه‌بووه له‌م بواره‌دا هه‌روه‌ك چۆن پێشتر رۆڵی هه‌بووه له هاندانی تره‌مپ بۆ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی فورات.
هه‌روه‌ها مارك ئیسپیر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه كه پێشتریش رێوشوێنی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی نه‌گات به كیڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆرئاوا له دیره‌زور و بۆ ئه‌وه‌ش 500 سه‌ربازیان هێشتۆته‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وته‌كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگه.