دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی ڕایدەگەیەنێت" دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە عێراقەوە بۆ تورکیا و بە پێچەوانەشەوە تاوەکو ١ی ئەیلول ڕاگرتووە".
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەڵپەساردنی گەشتی فرۆكەوانی نێوان توركیا و عیراق لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی توركیا بووە و تاكو (۱/۹/۲٠۲٠) هیچ گەشتیك لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجام نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: سەبارەت بە گەشتی تایبەتیش ئەوە لە دەسەڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانەدایە.
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق جەختی لەوەش كردەوە: گەشتی سبەی بەغدا -ئیستەنبوڵ بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەڵوەشاوەتەوە و ئەو بڕیارەش لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە و داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەكەین.