تەندروستی هەرێم: لەماوەی یەک ھەفتەدا ١٠٣ کەس بەھۆی کۆرۆنا گیانییان لەدەستداوە
ئەمڕۆ یەکشەممە تەندروستی هەرێم ئاماری گیانلەدەستداوانی هەفتەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک ھەفتەدا ١٠٣ کەس بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانییان لەدەستداوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی زەنگی مەترسی لێدا و رایگەیاند" دوو ھەفتەی دوای جەژن ژمارەی گیانلەدەستدان به پەتایی كۆرۆناوە زیاتر دەبێت".
PM:02:27:02/08/2020