بەرپرسێکی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی لە هەوڵێكی کوشتن رزگاری بوو

بەرپرسێکی یەکێتی دواى ئەوەى بە مەبەستى چارەسەرکردنى گرژیەکانى نێوان کورد و عەرەبە هاوردەکان بەرە و قەزاى داقووق بەڕێ کەوت، هەوڵى کوشتنى درا. 

 

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە" دوای ئەوەی هەواڵی هاتنی عەرەبە هاوردەكان بۆ سنووری خورماتوو گەیشتە مەلا كەریم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، سەرەرای ناجێگیری باری تەندروستی، ڕاستەوخۆ خۆی گەیاندە شوێنی ڕووداوەكان". 

ئاشكراشیكرد: مەلا كەریم لە نێوان كەركوك و خورماتوودا دەكەونە ناو بازگەی عەرەبە عەشایەرەكانەوە و هەوڵی كوشتنیان دەدەن، لەكاتێكدا دەزانن بەرپرسێكی كوردە و بۆ پشتیوانی مەیدانی كوردی ناوچەكە هاتووە، بەڵام تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبیلەكان دەكەوێت و خۆیان بەسەلامەتی دەربازدەبن.



PM:04:05:02/08/2020