٢٠٨ كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئاب تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٠٨ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٦٨٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،  ٢٠٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣٠٩ هەزار و ٤٣٧ كەس، لەو ژمارەیەش ١٧ هەزار و ١٩٠ كەس گیانیان لەدەستداوە".
 


PM:06:34:02/08/2020