یەکینەکانی پاراستنی شەنگال: پەدەکە لەکاتی هێرشی داعش دا پشتی کردە شەنگال

لە شەشەمین ساڵیادی کارەسانی شەنگالدا، ناکۆکی کورد- کورد درێژەی هەیە، یەکینەکانی پاراستنی شەنگال ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەکاتی هێرشی داعشدا بۆ سەر شەنگال پارتی پشتی کردە خەڵکی ئەو ناوچەیە، لە پەیامی سەرۆکی حکومەت، مەسرور بارزانی داوا دەکات " میلیشیاکان " لەشەنگال دەربکرێن( ئاماژەیە بە دەرکردنی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال).
 


یەبەشە لە شەشەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ساڵیادی فەرمانی ٧٣ کە بەدەستی چەتەکانی داعش پێکهات، بە پێشەنگایەتیی شەهید مام زەکی، بەرخۆدان، زەردەشت، پیر حەمید، نازێ نایف و بەریڤانان، عێراقێکی فیدراڵ و دیموکرات و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، بە مەزنکردنی تێکۆشان بەدی دێنین".


هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی یەبەشەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، " خۆبەڕێکخستن نەکردن و نەبوونی هێزی جەوهەریی و پشت بەستن بە هێزی تر، هۆکارێکی پێکهێنانی فەرمانی ٧٣-مین بوو، “چونکە پەدەکە، کە دەیوت ئێمە شەنگال دەپارێزین، لەکاتی فەرمانەکەدا پشتی تێکردین و هەڵهات".


ئەوەش هاتووە" گەلەکەمان هەرگیزیش نابێت ڕێگا بدات ئەو کەسانەی خیانەتیان کرد لەسەر خاکی شەنگال بژین، ئەو کەسانە لە ئەمڕۆدا دەیانەوێت قوربانییدانەکان ڕەش بکەن، خۆیان وەک خاوەن کۆمەڵگای ئێزی نیشان دەدەن و بازرگانیی بەو فەرمانەوە دەکەن، بەو جۆرە ناتوانن ڕووی خۆیان سپی بکەنەوە".




AM:09:32:03/08/2020