پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" شەوى رابردوو لە ناحیەى رزگارى، پێشمەرگەیەکى تەمەن (٣٣) ساڵ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا".
موقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" شەوی رابردوو لەناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محمد) لەدایکبووی ١٩٨٧ لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراوە و کوژرا".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەوتەی برایەکی ناوبراو براکەی پیشەی پێشمەرگەیەو کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەلایەن کوڕی مامی کە دانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.