ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئاب تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١٥ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو ههزار و ٥٩٨ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢١٥ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣١٢ هەزار و ٣٥ كەس، لەو ژمارەیەش ١٩ هەزار و ٤٠٥ كەس گیانیان لەدەستداوە".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکردوە: تا ئێستا ٢٧٠ هەزار و ٢٢٨ توشبووی وڵاتەکەی نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام چوار هەزار و چوار کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان.