تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٦٦ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٧٣٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٢٢٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ١٣١ هەزار و ٨٨٦ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە چوار هەزارو ٩٣٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٩٤ هەزارو ١١١ كەسیان چاكبونەتەوە و ٣٢ هەزار و ٨٤١ كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە ٥١٤ توشبوویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:05:29:03/08/2020