سوسیالست، زه‌حمه‌تكێشان‌و شیوعی خۆشحاڵن بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم
هه‌ر سێ حیزبی سوسیالست و زه‌حمه‌تكێشان و شیوعی، پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆیان له به‌رانبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان بۆ بازاره‌كانی جیهان ده‌رده‌بڕن.
به پێی راگه‌یاندراوێكی كۆبوونه‌وه‌ی حزبی سوسیالست دیموكراتی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشان و حزبی شیوعی كوردستان، ئه‌مرۆ 25ی ئایار، ئه‌و سێ لایه‌نه له شاری سلێمانی له سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆبونه‌ته‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر سێ لایه‌ن خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربریووه سه‌باره‌ت به ناردنی یه‌كه‌مین كاروانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاره‌كان جیهان.
ئه‌و سێ حزبه كوردستانییه به مافی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن كه نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و پێیانوایه ئه‌وه هه‌نگاوێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری كوردستان و گرنگه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و قانونانه‌ی په‌یوه‌ندی به بواری رێكخستنی نه‌وت وگازه‌وه هه‌یه له كوردستاندا، دوانه‌كه‌وێ و به شێوه‌یكی شه‌فاف بریاری له‌سه‌ر بدرێ.
ئه‌و سێ لایه‌نه داوا له وڵاته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێی ناكرێ پشتگیری ئه‌م مافه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات وه‌كو به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا وڵاتانی جیهان، ئه‌وا باشتره بێلایه‌نی خۆی بپارێزیت.
هه‌ینی رابردوودا به فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستانی بۆ بازاره‌كانی جیهان راگه‌یاند.
PM:06:21:25/05/2014