چوارەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئاب لە سنووری پارێزگای دهۆک چوارەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ توشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تەمەنی ٧٢ ساڵ بوو لە نەخۆشخانەی ئاكرێ گوسترابوویەوە بۆ دهۆك، گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی مردوانی كۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە چوار كەس.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک داواشی لە هاوڵاتیان کرد، بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و خانەوادەکانیان، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.



PM:06:02:03/08/2020