تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای بڵاوکردەوە

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها ٤١ حاڵەتی نوێی توشبوون دەستنیشانکراوە". 
 
بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ دووکشەممە، ٤١ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لە ئێستادا تەنها ١٢٠ توشبوو لەسەرجەم ناوەندەکانی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش ٢٨ توشبوو لە بەشی چاودێری ورد هێڵراونەتەوە، بەڵام هیچکامیان ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان بۆ دانەنراوە.

هاوکات ئەمڕۆ ١٥ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بوو" کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شارەکە لەداکشاندایە و ئەگەر هاوڵاتیان بەو شێوەیەی ئێستا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستین". 

 
 


PM:06:25:03/08/2020