پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو تەقەکەرێک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک تەقەی لەماڵی دوو ھاوڵاتی کرد و دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکرد و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

 

ھاوکات پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو:  دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبارو چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆفدا کە تۆمەتبارەکە تەقەکانی پێکردبوو.

 

ڕاشیگەیاند" لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لەدایکبوی ١٩٨١ دانیشتوی شاری سلێمانی بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراوەو لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە".



PM:07:19:03/08/2020