لە بۆردومانێکدا ١٥ چەکداری عێراق کوژران

له‌ئه‌نجامی بۆردومانێکدا بۆ سەر ناوچه‌ی (ئه‌لبوكه‌مال) لە رۆژئاوای سوریا ١٥ چه‌كداری گروپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران كوژران.

 

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی روانگەی سوریا، ١٥ چەكداریی گروپەكانی نزیك لە ئێران كە سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون لە ئەنجامی بۆردومانێكدا كوژراون.

 

باس لەوەشكراوە: بۆردومانەكە لە بنكەی ئیمام عەلی لە سەرەتای ناوچەی ئەلبوكەمالی سنووری دێرەزوری رۆژئاوای سووریا ئەنجامدراوە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلی سەربازیشەوە كوژراو و بریندارەكان رەوانەی ناو خاكی عێراق كراون. 




AM:09:49:04/08/2020