قایمقامی شەنگال رایگەیاند" داوایان کردوە هەر کەسێک کە لەهەر پێگەوپلەیەکی سەربازی و حزبیدایە و هۆکاری ئەو تاوانەبووە کە بەرامبەر ئێزدییەکان کراوە بدرێتە داداگا".
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شەنگال بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" به‌ڕاستی دۆخی شه‌نگال له ڕۆژی 3/8 /2014 وه له‌ڕه‌وشێكی خراپ دایه كه فڕاندن و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید و وێرانكردنی جوگرافیای ئێزیدیه‌كانی تێدائهنجامدراوه ماڵ و حاڵی ئێزیدی جینۆساید كرا، كۆمه‌ڵكوژی و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كران، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی شه‌نگال تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاواره‌ن و خزمه‌تگوزاریان نییه."
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئاوارهكنی شه‌نگال بۆ زێدی خۆیان؟ مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" به‌ڕاستی ئاواره‌ی شه‌نگال خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان به‌ڵام ئاسته‌نگی قورس و دژوار توشی ئه‌وان ده‌بێت، ئه‌وه‌شی بابه‌تی ئه‌منییه ، خزمه‌تگوزاری باش نییه ، ململانێی سیاسی هه‌یه، ڕێزگرتنی یاسا نییه ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵه لیێ به‌رپرسه به‌پێی ده‌ستوری عێراق و یاساكان كه حكومه‌ت ئه‌ركیه‌تی سه‌لامه‌تی و ئاسایش و نانی هاوڵاتیان په‌یدا بكات."
قایمقامی شەنگال ئه‌وه‌شی وت" جگه له‌وه ئاواره‌ی شه‌نگال له‌به‌ر سێ شتی گرنگ نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، یه‌كه‌م له‌به‌ر دینی پیرۆزی خۆیان كه ئێزیدی-ن دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كوردن سێیه‌م هۆكار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌نگال ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه ململانێیه‌كی سیاسی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه."
لەبارەی بونی پەکەکە لە شەنگال، مەحما خەلیل باسی لەوەکردوە، " ڕاسته سه‌روه‌ری خاكی عیراق به‌پێی ده‌ستوری عیراق له ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌رفه‌ت و بیانووییان بۆ توركیا دروستكردووه تا بێن چیای شه‌نگال به فڕۆكه بۆردومان بكه‌ن له‌كاتێكدا خه‌ڵكی شه‌نگال جینۆسایدكراوه ماڵی وێران كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن توركیا به‌فڕۆكه نایه‌ت بۆردومان بكه‌ن خۆ هیچ شوێنێكی ستراتیژی له شه‌نگال نیه تا توركیا ئه‌وه‌بكات ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردوە" ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی قایمقام نیه به‌ڵام وه‌ك قایمقام داوامان له به‌ڕێز پاڕێزگاری موسڵ كرد كه ئه‌وان (په‌كه‌كه) له‌سنوره‌كان نه‌هێڵێن ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی قایمقام نیه كه‌سنوری عیراق و سوریا له‌شه‌نگال كۆنترۆڵ بكات هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتی قایمقام نیه كه ململانێی سیاسی نێوان په‌كه‌كه و توركیا چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌غداده په‌كه‌كه‌ش له‌شه‌نگال به ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان مووچه له‌به‌غداد و حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن و جگه له به‌غداد دان به‌هیچ بڕیارێكی تر نانێن ئێمه له حكومه‌ته‌كانی پێشوو "به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی و عادل عه‌بدولمه‌هدی و هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق به‌ڕێز د.فوئاد مه‌عسوم وه ئێستاش به‌رده‌وام داوامان له حكومه‌تی فیدراڵی كردووه كه په‌كه‌كه له‌شه‌نگال ده‌ربكه‌ن ئه‌مه داوای ئێمه نیه داوای خه‌ڵكی شه‌نگاله له‌ڕێگای ئێمه‌وه ده‌یكه‌ن."
مه‌حما خه‌لیل ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه" له مانگی 3ی 2016 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و پارێزگاری موسڵ بڕیارییان دا كه داموده‌زگاكانی میری شه‌نگال له‌ده‌ستی په‌كه‌كه‌وه ڕاده‌ستی ئیداره‌ی شه‌نگال بكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وان ڕێزی ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌گرت."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا ئێستا چه‌ند كه‌س له‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبوون له ڕووی ئیداری و سه‌ربازییه‌وه له كاره‌ساته‌كه‌ی شه‌نگال دراونه‌ته دادگا؟ مه‌حما خه‌لیل ده‌لێت" ئێمه داوامان كردووه هه‌ركه‌سێك جا به‌رپرسی حیزبیه، یا ئیداری یاخود سه‌ربازی بن بدرێنه دادگا ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستییان له‌خستنی شه‌نگالدا هه‌بێت بدرێته دادگا جائێستا بێت یا پێشتر یاخود داهاتوو هه‌روه‌ك ."
ڕوونیشیكردههوه" پێشتر لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی شه‌نگال له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراق پێكهێنرابوو ئێمه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌مان داواكاریمان هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبوون لهوكارهساته بدرێنه دادگا."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی لیژنه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامی كاره‌كانی به‌كوێ گه‌یشت؟ مه‌حما خه‌لیل ده‌ڵێت" ئێمه هیچ زانیاریمان له‌وباره‌یه‌وه نیه، به‌ڵام كاتی خۆی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق پێكهات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی موسڵ و شه‌نگال 45 ئه‌ندامی هه‌بوو به‌ڵام نازانین كاروباره‌كه‌ی به‌كوێ گه‌یشتووه."