هێرشبەرەکە یەدەکەکەی یانەی ریاڵ مەدرید لۆکا یۆڤیچ، رازی بووە یانەی شاهانە جێبهێڵێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستاد بڕیاری کۆتایی لە لایەن زیدانی راهێنەرە.
گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، یۆڤیچ دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بکات، بەڵام ئەگەر زیدان پلانێکی بۆ بەرەوپێشەوە چوونی ئاستی ئەو یاریزانە نەبوو ئەوا یاریزانە سڕبییەکە یانەکە جێدەهێڵێت.
لۆکا یۆڤیچ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید کردووە، بەڵام زیدان وەکو یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ ناکات، ئەمەش بەهۆی بوونی کەریم بنزیمە.
یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی لالیگا رۆژی هەینی یارییەکی چارەنوسساز لەگەڵ مانچستەرسیتی ئینگلیزی دەکات و ئەگەر ٢-٠ براوە بێت دەگاتە قۆناغی داهاتوو.