جەلال پەرێشان ئەندام پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی رۆژنامەنوسانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو داوای دوعای خێرا دەکات.
پەرێشان وێنەیەکی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی، نەخۆشی دیاری خودای گەورەیە، دەبێت شوکرانەی لەسەر بکەین، دەبێت ئیرادەمان هەبێت و بەهێزبین، لە دوعای خێرا بێبەشمان مەکەن.
جەلال پەرێشان ئێستا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووەو لەسەرەتادا کە تووشی کۆرۆنا بوو تەندروستی جێگیر نەبوو ، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە.