وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد شانازی بە هاوڕەگەزبازی خۆیەوە دەکات

هونەرمەندی لاوی ناسراوی کورد، دارین زانیار کە هەر لە مناڵیەوە لە وڵاتی سوید دەژی شانازی بەوەوە دەکات " هاورەگەز بازە".

لە نوێترین پۆستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر دانیار نووسیوویەتی" هەموو کەس لە جیهاندا پێویستە شانازی بەوەوە بکەن کە هەن، خەڵكیش وەک خۆیان قبوڵیان بکەن".

هەروەها نووسیوویەتی" دەزانم دەکرێ چەند قورس بێت، هەندێک کاتیش پێویسیت بێت، بەڵام شانازی دەکەم کە هاورەگەزبازم".

دارین دڵزار لە بنچینەدا خەڵکی هەڵەبجەیە، لەساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووە، بەڵام تێکڕای تەمەنی لە وڵاتی سوید گەورەبووەو لەوێ دەژی. ئەو هونەرمەندە لە سالی ٢٠٠٤ ەوە دوای دەستکردی بە تۆمارکردنی گۆرانی، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ناوبانگێکی زۆر گەورەی بۆ پەیدابوو، خاوەنی چەندان خەڵاتی سویدی و وڵاتە ئەسکەندەنافیەکانە، گۆرانییەکانی چەندان هەفتە لەرووی بینەرو بیستەرەوە لە تۆپی گۆرانییە سویدەکاندا بووە، گۆرانی بەزمانی ئینگلیزی و سویدی دەچڕێت، تا ئێستا گۆرانی کوردی نەبووە.

 


PM:03:40:04/08/2020