سپی ناوی پاڵێوراوەكانی یەكێتی بڵاودەكاتەوە بۆ وەزارەتەكان بلآودەکاتەوە

بەپێی زانیاریەكانی دەست سپی میدیا كەوتووە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە رۆژی 26-5 لە سلێمانی كۆدەبێتەوە كۆمەڵێك ناویان لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان لەسەریان بۆ وەرگرتنی پۆستە حكومیەكان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی كەتووە مەكتەبی سیاسی یەكێتی تاوتوێی ئەم ناوانە دەكات‌و بڕیاریان لەسەر دەدات:
وەزیری تەندروستی : د. رێكەوت حمە رەشید ( وەزیری تەندروستی ئێستا)، د. میران محەمەد ( بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ).
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كامەران ئەحمەد (وەزیری ئاوەدانكردنەوەی ئێستا)، بەهرۆز حەمە ساڵح پارێزگاری ئێستای سلێمانی. دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ( پەرلەمانتار‌و كوڕی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی ). 
وەزیری رۆشنبیری: فریاد رەواندوزی (ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق) ، جەمال غەمبار ( شاعیر).
وەزیری خوێندنی باڵا: د. عەلی سەعید (وەزیری خوێندنی باڵای ئێستا )، د. یوسف گۆران ( بەرپرسی دەستەی راوێژكارانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی)، د. سەلاحەدین سەعید ( سەرۆكی ئێستای زانكۆی سلێمانی )، دڵشاد عەبدولرەحمان ( وەزیری پێشووی پەروەردە). 
سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بیركردنەوەیەكی گشتی لەناو یەكێتیدا زاڵە كە هەموو پۆستە وەزارییەكان كادیرانی نوێی یەكێتی دابنرێَن‌و لەم كابینەیەدا دەستبەرداری سەرجەم وەزیرە كۆنەكان ببن.
سەبارەت بەپرسی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كێبەركێ‌ لەنێوان رێواس فایق ‌و گۆران ئازادا گەرمە‌و كەمتر باس لە بێگەرد تاڵەبانی‌و سالار مەحمود دەكرێت.



PM:10:11:25/05/2014