کازمی ئەو بەرپرسە دەداتە دادگا کە گەشتێکی ئاسمانی راگرتبوو تە کەسێکی خێزانەکەی گەیشت

لەچەند رۆژی رابردوودا لە میدیاکاندا فڕۆکەیەکی مەدەنی عێراقی بڵاوکرایەوە کە گەشتی فڕۆکەکە راگیرابوو تا کەسێکی بەرپرسەکە دەگاتە فڕۆکەکە، مستەفا کازمی ئەو بەرپرسەی رادەستی دادگا کرد.


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری دەستبەکاربونی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق هەڵوەشێندرایەوە، داواش لە وەزیرەکان کراوە سامانی خۆیان بۆ دەستەی نەزاهە ئاشکرابکەن ،سوکایەتی بە هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رەفتارێکی تاکەکەسی بوە نەک دامەزراوەیی.

 
ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا کە بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی بەڕێوەچو جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی "سوکایەتی بە هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە" رەفتارێکی تاکەکەسی بوە نەک دامەزراوەیی.


تەلال لەبارەی دواکەوتنی گەشتی فڕۆکەیەکی عێراقییەوە وتی" پرسی دواکەوتنی گەشتێکی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ لوبنان بوەتە جێگەی نیگەرانی سەرۆک وەزیران و لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق رەوانەی دادگا دەکرێت بۆ لێپرسینەوە".

 
 وتەبێژەکەی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دیاریکردنی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق کە کەسێکی نزیکی وەزیری گواستنەوەیە لە 26ی تەمموزدا، پێچەوانەی رێکارە یاساییەکانە و بڕیادرا بە دورخستنەوەی ئەو بەرپرسە لە پۆستەکەی.

 
وتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کازمی داوای لە وەزیرەکان کردوە سامانی خۆیان بۆ دەستەی نەزاهە ئاشکرابکەن و کۆبونەوەیەکی دیکەی ئەنجومەنی وەزیرانیش بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن سازدەکرێت.

 
هەروەها یەکێک لە بڕیارەکانی تر، حکومەت پڕۆژەی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، هەروەها داوا لە وەزارەتەکان کراوە ئامادەکاری تەواوی بۆ بۆنە ئاینییەکانی مانگی موحەڕەم بکەن.

 


PM:05:24:04/08/2020