لە سلێمانی لە چوار رۆژی جەژن ١٦ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبووان و چاکبوونەوەی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت.

 

بەپێی ئەو راگەیاندنەی د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە لەو چوار رۆژەدا ١٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

ژمارەی تووشبوان ٧٨ تووشبووی نوێ تۆمار کراون، هەروەها ٤٣ تووشبوو لە نەخۆشخانە دەرچوون و چاکبوونەتەوە.



PM:06:58:04/08/2020