وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتیانە دەكات كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانگەوازێكی بەپەلەدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە رایگەیاندووە" ھاوڵاتیانی بەرێز ئەوانەی توشی کۆڕۆنا بوون و چاکبونەوە، یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لە وەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبوەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بە توندی توشبوون و پێویستیان بە پلازما ھەیە".
تەندروستی هەرێم دەشڵێت" تكایە ئەوانەی چاكبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕكردووە بە سەر یەكەم ڕۆژی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە، سەردانی سەنتەرەكانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی پلازما".