زانایەکی بواری گڕکانەکان: پێشبینی بارینی بەفر لە هاویندا دەکرێت

زانایەکی بواری گڕکانەکان لە ڕووسیا پێشبینی دەکات کە لە داهاتوودا زەوی ڕووبەڕووی چەند گڕکانێک دەبێتەوەو دەبێتە هۆی گۆرانی کەشو هەوا.

 

ئیڤان کۆلیکۆف بە میدیاکی ڕووسیای ڕاگەیاندووە" لە داهاتوویەکی نزیکدا زەوی ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی تەقینەوەی کارەساتئامێز دەىێت، کە ئەمەش دەىێتە هۆی گۆڕینی کەشو هەواو بەشێوەیەک پێشبینی دەکرێت لە وەرزی هاویندا بەفر ببارێت".

 

بەپێی پێشبینییەکانی ئیڤان کۆلیکۆف، لە هەر سەدساڵێکدا جارێک یان دوو جار چەندین گڕکانی کارەساتئامێز دەتەقنەوە، کە لە دوو سەدەی ڕابردوودا کارەساتی لەو جۆرە ڕووی نەداوە. 

 

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کۆلیکۆف، لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک لەسەر تەقینەوەی کارەساتئامێز نییە، بەڵام چونکە ماوەیەکی زۆر بەسەر تەقینەوەی گڕکانی لەو جۆرە تێنەپەڕیووە، لە هەر کاتێکدا ئەگەری کارەساتی لەو جۆرە هەیە. 



PM:10:56:04/08/2020