" هەر لە ١٥ چرکەدا کەسێک بە کۆرۆنا دەمرێت، ژمارەی گیان لەدەستدا ٧٠٠ هەزاری تێپەڕاند "

ئەمڕۆ ٥ی ئاب ژمارەی قوربانییەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٧٠٠ هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدانی تێپەڕاند، هەر ١٥ چرکە کەسێک گیان لەدەستدەدات.

 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئەمەریکا و بەرزایل و مەکسیک لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە زۆترین قوربانی لێکەوتۆتەوە بە کۆرۆنا.


ئەو ئاژانسە ئاشکرای دەکات رۆژانە ٥ هەزارو ٩٠٠ کەس بەو نەخۆشیە گیان لە دەستدەدەن، ئەمەش بە رێژەی مردنی ٢٤٧ کەس لە کاتژمێرێکداو، یەک کەس لە ١٥ سانیەدا. 

 
ئێستا ئەمەریکای لاتینی بۆتە سەرچاوەیەکی نوێی پەتاکە کە ٦٤٠ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، بەڵام رژێمەکانی ئەو وڵاتانە زانیاری راستی بڵاوناکەنەوە لەبەر هەژاری و نەداری و نەبوونی جێگای نیشتەجێبوونەوە.

 


AM:09:35:05/08/2020