نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته سه‌روو ٤٥ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٥ دۆلار‌و ٣٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٢ دۆلار‌و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.