لوبنان .. پەرلەمانتارێک دەستیلەکارکێشایەوە، داوای دادگاییکردنێکی جیهانی دەکات

رۆژێک دوای تەقینەوەکەی بەیروت پەرلەمانتارێک دەستی لەکارکێشایەوە، خەڵكێکی زۆری لوبنان لە تۆڕە کۆمەڵایەیتیەکان لەرێگای بڵاوکردنەوەی پەتی سێدارەوە هێڕش دەکەنە سەر بەرپرسان و داوای لە سێدارەدانیان دەکەن کە هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن.


مەروان حەمادە، پەرلەمانتاری لوبنانی دەستی لەکارکێشایەوەو داوای لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئاشکراکردنی تەقینەوەکەی دوێنێ، هەروەها داوا دەکات دادگای باڵای لوبنان دادگایی سەرۆک و وەزیرەکان بکات.

 
لەو نامەیەدا کە بۆ نەبیل بەری سەرۆکی پەرلەمان ناردوویەتی، داوا دەکات داوای یاسایی بجوڵێنرێت بەرامبەر سەرۆک و وەزیرەکان بەوپێیەی لە رووی دەستووریەوە بەرامبەر ئەو کارەساتە بەرپرسیارێتیان دەکەوێتە ئەستۆ.

 
هەروەها نووسیوویەتی " بڕوام بە بەرپرسان نییەو ئەم رووداوەش دەرئەنجامە".

 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لوبنانیەکان داوای لە سێدارەدانی بەرپرسان دەکەن، هەر ئەمڕۆش بەسەدان کەس خۆپیشاندانیان دژی حکومەت و بەرپرسان سازکرد.
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٥ی ئاب خاچی سووری لوبنانی رایگەیاند" لە ئەنجامی تەقینەوەکەی دوێنێ بەیروت ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٤ هەزار کەسیش بریندار بوو".

 
حکومەتی لوبنانیش زیانە گیانیەکانی بە ٣ تا ٤ ملیار دۆلار ناوزەد کرد.

 
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت ٣ هەزار هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەکانەوە بێ جێگا و ماڵ بوون.

 


PM:02:29:05/08/2020