تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٨٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٣٣٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ١٣٧ هەزار و ٥٥٦ كەس و لەوانە پێنج هەزارو ٩٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٩٨ هەزارو ٤٤٢ كەسیان چاكبونەتەوەو ٣٤ هەزار و ٢٠ كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە ٥١٩ توشبوویان لە ژێر چاودێری چڕدان. 



PM:05:00:05/08/2020