تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ئاشكرای دەكات، كە تەنها دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ چوارکشەممە، ٣٤ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ١٣٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١١٨ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
 

هاوکات ئەمڕۆ هەشت توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی هەشت هەزار و ٨٩٨ توووشبوو تۆماركراون و لە نێویاندا ٤٣٠ كەس گیانیان لەدەستداوە پێنج هەزار و ٤٨٢ تووشبوو لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە. 

 


PM:06:00:05/08/2020