زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هەموان توشی شۆک دەکات و دوو لە باشترین یاریزانەکانی بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی دووردەخاتەوە.
ئەمڕۆ لیستی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە رۆژی هەینی راگەیەندراو لە لیستەکەدا گاریس بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز نابینرێن.
زیدان ئەو دوو یاریزانەی بۆ یاریەکە لەگەڵ خۆی نەبردووە و ناتوانن ئامادەی یاریکردن بن.
زیدان ئەم یاریزانانەی بۆ یاریەکە بانگکردووەو ئەگەری بەشداریکردنیان هەیە.
کرۆس، مۆدریچ، کاسێمێرۆ، ڤاڵڤێردی، ئیسکۆ, هازارد،کۆرتوا، ئەریۆلا، ئاڵتوبی، بنزیمە، ڤازکوێز، یۆڤیچ، ئەسینسیۆ،براهیمی، ڤینسیۆس، رۆدریگۆ, کارڤاخال، میلیتاو، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مێندی، مارسێلۆ، خافی هێرناندێز.