بەیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه لە بازاڕی بۆرسە نرخی نهوتی خاو و برێنت بهرزبوونهوهی زیاتریان بهخۆیهوه بینی و لە سەرو ٤٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٥ دۆلارو ٣٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٢ دۆلارو ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.