جەلیل گادانى بە کۆرۆنا بە کۆرۆنا کۆچی دوایکرد

ئەمڕۆ جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕی ناوداری کورد دوای حەوت دەیە تێکۆشان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سکرتاریای حزبی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی دیاری سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد، پاش حەوت دەیە تێکۆشانی سیاسی لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیدا، کۆچی دوایی کرد.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" جەلیل گادانی ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەداخەوە ئەمڕۆ چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە".

 

جەلیل گادانی ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەهاباد لە دایکبووە، ساڵی ١٩٤٨ بووەتە ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە سەردەمی حەمە رەزا شای پەهەلەویدا لەسەر چالاکی سیاسی ١٣ ساڵ زیندانی کراوە، لە ساڵى ١٩٤٤دا بۆ یەکەمجار  یەكەمین قوتابخانەی نھێنیی شەوانە لە ماڵى ناوبراودا دروستبووە و بە كالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و ساڵی ١٩٤٨ بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ژمارەیەکى زۆر بەرپرسیارێتى جیاوازى لەو حزبە وەرگرتووە.



AM:11:24:06/08/2020