کۆتینیۆ نزیکە لە ئارسناڵ


میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە  یانەی ئارسناڵ نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی فلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە.
کۆتینیۆ کە لە ئێستادا خواستنەکەی لە یانەی بایرن میونخ تەواو بووەو مافی یانەی بەرشەلۆنەیە مامەڵە بە گرێبەستەکەیەوە بکات،نایەوێت بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانە کەتەلۆنیەکە بپۆشێت، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی و یەدەگبوونی لە یانەکە.
رۆژنامەکان ئاشکرای دەکەن، ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ دەیەوێت بە خواستن بە ساڵێک ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، لە ئەگەری دابینکردنی مووچەی تەواوەتی، چاوەڕوان دەکرێت یانەی بەرشەلۆنە بە داواکەی یانە ئینگلیزیەکە رازی ببێت.
کۆتینهۆ لە ساڵی ٢٠١٧ لە یانەی لیڤەرپوڵەوە بە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی تەواو لەگەڵ ٤٠ ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکاری لە بردنەوەی نازناوەکان و رێژەی گۆڵکردن چووە یانەی بەرشەلۆنە، یەک وەرز لەو یانەیە ماوە، نەیتوانی شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکات و بە خواستن بەرەو یانەی بایرن میونخ چوو، دواتر رایگەیاند چیتر بۆ یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە ناگەڕێمەوە.
 


AM:11:54:06/08/2020