قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاریدا له رۆژانی هه‌ینی چه‌ند شوێنێك وه‌ك خۆپارێزی له كۆرۆنا دابخرێن.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر، له رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکلان، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتوچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه".
ئەم بڕیارە قایمقامیەتی هەولێر، لە درێژەی زیادکردنی رێکارەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە رۆژانە حاڵەتی توشبوون لەو پارێزگایە لە زیادبوندایە.