تووشبوانی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە

سەرۆکی دەستەی تەندروستی رۆژئاوای رایگەیاند" لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ ٤ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمار کران".

جوان مستەفا سەرۆکی دەستەی هاوبەشی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەر رایگەیاند " سەرجەم ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا گەیشتە ٥٤ تووشبوو".

ئەو بەرپرسەی تەندروستی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کرد کە ٤ تووشبووەکەی ئەمڕۆ پێنج شەممە  لەهەرێمی شەهبا بووە، ٢ نیان لە تەلرفعەت و، دانەیەک لە کفرنایا و چوارەمیش لە ئەحرەسە.

تووشبوانی سیانیان ژن و یەک پیاوە.

رۆژئاوای کوردستان هەرچەندە بەم دواییانە کۆرۆنای تیا دەرکەوت، بەڵام لە رۆژانی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

 


PM:02:44:06/08/2020