لیرەی تورکی نزمترین ئاستی بەهای خۆی بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد

لەبەیانیی ئەمڕۆوە پێنج شەممە ٦ ی ئاب نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی نرخێکی تەواو نزمی تۆمار کرد، هەروەها بەرامبەر دیناری عێراقیش نرخی نزمە.

 

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە لیرەی تورکی بە رێژەی ٣٪ ی نرخی خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزیووە، ئەمەش نرخێکی تەواو نزمە بەرامبەر دۆلار.

 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ەوە لیرەی تورکی تا ئەمڕۆ لە ٢٠٪  بەهای خۆی بەرامبەردۆلار لە دەستداوە.

 

بەرامبەر دیناری عێراقی ئەمڕۆ ١٠٠ لیرەی تورکی تەنها بە ١٧ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.

 

 

 

 



PM:04:41:06/08/2020