نەخۆشخانەیەکی حوکمی لەهەولێر دەکرێت بەنەخۆشخانەی ئەهلی
پزیشکێک: پەرلەما‌ن‌و حکومەت ئەگەر شەریک نین فەرموو بێنە دەنگ

نەخۆشخانەی Sante Life hospital کە نەخۆشخانەیەکە بە بودجەی حکومەت دامەزراوە، دەکرێت بە نەخۆشخانەی ئەهلی و ژمارەیەک پزیشک داوا لە پەرلەمان و حكومەت دەکەن، ئەگەر " شەریک نین، ئەوەتان لێدیارە".

 

 
د. کەژاڵ حەمید برایم پزیشک لە هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " پەرلەمان وحكومەتی بەناو چاكسازی ئەوەتان. لێ دیارە..ئەگەر شەریك نین لەو بازرگانیكردنە بە نەخۆشخانەی مندالانی حكومی ..فەرموو ئاشكرای بكەن كە ئەو نەخۆشخانە بەناوی چ دزێك كرایە".

 

 
 ئەو پزیشکە لە درێژەی پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ئەگەر پێتان وەرناگیرێتەوە با پەیوەندی بە حكومەتی ناوەند بكەین كە بدرێنە دادگای فیدرالی بۆ گەڕانەوەی سەر مولكی دەولەت".

 


نەخۆشخانەی Sante Life hospital لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دامەزراوە، بەڵام خراوەتە سەر نەخۆشخانە ئەهلیەکان و شەوانە هەر کەسێکی تایبەت لەو نەخۆشخانەیە بکەوێت پارەیەکی زۆری لێدەسێندرێت و، زۆرێک لە ساتفەکەی خەڵکی تورکیان.

 


PM:06:53:06/08/2020