ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاكانی یەژا ستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا چەند چالاكیەكی كاریگەریان ئەنجامدا و لەو چالاكیانەدا ١٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران".
هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە یەژا-ستار ٥ی ئاب لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. زانیاریەکان لەبارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛
هێزەکانمان لە کاتژمێر ٠٧:٤٥ خولەک لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە نێوان تەپەی دووپشک و تەپەی شەهید بێریڤان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٩ سەربازی دوژمن سزا دران کە یەکێکیان پلەدارێکی سەربازی بوو، هاوکات ٦ سەربازیش بریندار بوون.
هێزەکانمان لە کاتژێر ١٤:٣٠ خولەک لە گردی شەهید بەرخۆدان کە دەکەوێتە دەڤەری خانتورەوە، لە هێزی داگیرکەریانیاندا. لەو چالاکیەدا کورزێک بەهێز لە پەناگەی دوژمن درا و پەناگەکە بە تەواوەتی هەڵوەشایەوە و ٤ سەربازی دوژمن سزا دران.
سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەم چالاکیانە بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازە سزادراو و بریندارەکانی خۆی لە هەرێمەکە دوور خستەوە.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بەم پێیەش؛
٥ی ئاب کاتژمێر ٢١:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکانی جیلۆی بچوک، کورەژارۆ و چەمجویان بوردومان کرد.
٦ی ئابیش کاتژمێر ٠٩:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی جیلۆی بچوکیان جارێکی دیکە بوردومان کردەوە.
بوردومانەکان هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو."