لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری كار‌و چالاكیی مانگی رابردوی خۆی بڵاودەكاتەوە، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی (64) شوێنیان داخستوه و زیاتر له (47) تۆن خۆراك و ماده‌ی ماوهبهسهرچوشیان له‌ناوبردوه.
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند" لە بەرواری 1/7 تاوەکو 31/7/2020 لیژنەكان پێنج هه‌زار و (226) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كردووه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئەنجامداوە كه هاوڵاتییان ڕۆژانه به‌كاریده‌هێنن".
بەپێی ئاماری مانگانەی كاروچالاكییه‌كانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، له مانگی ڕابردوودا لیژنه‌كان له (356) شوێن سه‌رپێچییان تۆماركردووه، هه‌روه‌ها (306) شوێنی كاركردن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه: بەهۆی پابەندنەبوون بە مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و ڕێكاره‌كانی تەندروستی (64) شوێن داخراوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رپێچیكردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (72) شوێنیشیان ڕووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه.
بەپێی ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەت، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان لەماوەی یەك مانگدا به‌بڕی (47) تۆن (858) كیلۆگرام كاڵاوشمهكی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچووی لەناوبردووه، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (11) ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەرشوێنێك پابەندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرنا نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی سەرپێچی شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبونیشی له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه ڕووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.